فه‌یسبوك ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستنیشانده‌كات كه‌ له‌ عێراق مافى بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه‌

پابه‌ندى پرۆسه‌یه‌كی ڕێگه‌پێدانی ڕیكلام ده‌كرێن

كۆمپانیاى فه‌یسبوك ڕایگه‌یاند، چه‌ند ئامراز و سیاسه‌تێكی نوێی خستووه‌ته‌گه‌ڕ كه‌ له‌ڕێگه‌یانه‌وه‌ شه‌فافییه‌ت و ڕێكارى نوێ ده‌سته‌به‌رده‌كرێن بۆ ڕیكلامه‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌ عێراقدا.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوى كۆمپانیاكه‌، له‌ 25ى ئابه‌وه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌ فه‌یسبوك و ئینستاگرام ڕیكلام بۆ كه‌سایه‌تیی سیاسی یان پارت و هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ عێراق بكات، پابه‌ندى پرۆسه‌یه‌كی ڕێگه‌پێدانی ڕیكلام ده‌كرێت و ده‌بێت ناسنامه‌ى بسه‌لمێندرێت.

ڕوونیكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ له‌ڕێگه‌ى به‌كارهێنانى پێناسێكی وێنه‌داره‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ حكومه‌تى عێراق ده‌ریده‌كات و جگه‌ له‌وانه‌ى ئه‌و ڕێگه‌پێدانه‌یان هه‌ن، ڕێگه‌ به‌هیچ كه‌سێك نادرێت بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ڕێگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه‌ بكات.

كۆمپانیاى فه‌یسبوك ده‌شڵێت، “شه‌فافییه‌تی ڕیكلام له‌ زیاتر له‌ 195 وڵاتدا په‌یڕه‌وده‌كرێت و ڕێگه‌یه‌كه‌ بۆ پاراستنی بێگه‌ردی و په‌یجووریی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: بەردەوامبوونی كارەكانی 100 مەتری پارەی دیكەی پێویستە

بابەتی دواتر

ڕۆناڵدۆ لەنێوان ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتیدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە عێراقە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، حسێن ئەمیر عەبدول لهیان وەزیری دەرەوە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق. میدیا ئێرانییەکان…
Total
0
Share