لە گەرمیان شوێن بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا نەما

نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هۆشداری دەدات لە نەمانی شوێنی نەخۆشی تازەتوشبوو، دەڵێت، توانای وەرگرتنی نەخۆشی نەماوە مەگەر بۆ حاڵەتی زۆر تایبەت نەبێت.

نەخۆشخانەی تایبەت بە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، “ئێستا سەرووی 65 نەخۆش لە نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەوتوون و چارەسەریان بۆ دەکرێت، بۆیە توانای وەرگرتنی نەخۆشی تازەتوشبوو نییە”.

نەخۆشخانەکە داوا لە ھاوڵاتیان دەکات پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەکان بن و خۆیان بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بکوتن.

بەهۆی هەڵکشانی ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێکی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی لە هەرێم هۆشداریانداوە لە نەمانی شوێن بۆ چارەسەری نەخۆشی تازەتوشبوو.

ڕۆژی 8ی ئەم مانگەش تەندروستیی هەڵەبجە ڕایگەیاند، “دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتەواوەتی لە ئاماری  توشبوواندا گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر مەترسیدار، بەشێوەیەک کە نزیکبووەتەوە لەوەی لەژێر کۆنترۆڵی دامەزراوە تەندروستییەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەربچێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان: دەرماڵەی 150 هەزار دیناری هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرایدەکات، زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان…
Total
0
Share