هۆزە عەرەبەکانی مەخمور خۆیان ئۆپەراسیۆن دژی داعش ئەنجام دەدەن

ئەیوب عەلی وەرتێ- مەخمور

دوای ئەوەی چەکدارانی داعش لە سنوری قەزای مەخمور چەندین کەسی بەڕەگەز عەرەبیان ڕفاند و کوشت، هۆزە عەرەبەکان وەک بێ متمانەییەک بە هێزە عێراقییەکان خۆیان ئۆپەراسیۆن دژی چەکدارانی داعش ئەنجام دەدەن.

یەکێک لە ئەندامی هۆزە عەرەبەکانی سنوری مەخمور بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “شەوی ڕابردوو چەکدارانی داعش بە جلی سەربازییەوە هێرشیانکردووەتە سەر گوندی (الناهیە) موختاری گوندەکە، کە ناوی (ابوغانم  عبد محمد العبود)ە لەلایەن چەکدارەکانەوە کوژراوە”.

پێشتر هۆزە عەرەبەکان و چەکدارانی داعش لە سنوری مەخمور جۆرێک ڕێککەوتنیان هەبووە پێکەوە، بەڵام ماوەیەکە ئەو ڕێککەوتنە هەڵوەشاوەتەوە و تا ئێستا چەکدارانی داعش سەرەڕەی کوشتنی چەند کەسێک 8 ئەندامی هۆزە عەرەبەکانیان ڕفاندووە.

هاوکات کۆمەڵێک شایەتحاڵ بەیانی ئەمڕۆ شەش چەکداری داعشیان لە نزیک چیای قەرەچۆغ بینووە و وێنەیان گرتووە.

کوشتن و ڕفاندنی ئەندامانی هۆزە عەرەبەکان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە، ترس و دڵەڕاوکێی خستووەتە دڵی دانیشتوانی کوردی قەزای مەخمورەوە و داوا دەکەن سوپای عێراق و پێشمەرگە بتواننن ژیانیان بپارێزن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: کەسێک ویستوویەتی ماڵەکەی خۆی بسوتێنێت دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، کە کەسێکیان دەستگیرکردووە بەنیازبووە ماڵەکەی خۆی بسوتێنێت. لەڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، کاتژمێر 2:00ی…
زیاتر ببینە

لەسەر پرسی مووچە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامدەدات

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ” لەسەر پرسی مووچە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامدەدات”. پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی…
زیاتر ببینە

کاروخ عەبدوڵا: مامۆستایانی گرێبەست بە گەرموگوڕییەوە بەشداریی پرۆسەی خوێندن دەکەن

دوای بڕیاری بەگرێبەستبوونیان، مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنن، ئەمساڵ بە گڕوتینێکی زۆرەوە بەشداریی پرۆسەی خوێندن دەکەن. کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری گشتیی…
Total
0
Share