هەولێر.. ژنێك بەتۆمەتی دزینی 65 مسقاڵ زێڕ و بڕێك پارە دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی ژنێك بە تۆمەتی دزینی 65 مسقاڵ زێڕ و بڕێك پارە ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، “نوسینگەی باشووری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێکی ئافرەتیان بە ناوی (ز.م.ھ) بە تۆمەتی دزینی (65 مسقاڵ زێڕ) و بڕی (دوو ملیۆن و 500 هەزار دینار) دەستگیرکرد.

“تۆمەتبار دانیناوە بە تاوانەکەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بە گوێرەی ماددەی (444) لە یاسای سزادان ڕاگیراوە”، وەك ئەوەی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: كۆمەڵكوژییەكەی جێندرێس و شەهیدكردنی چوار هاوزمانمان لە عەفرین ئیدانە دەكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی ‌‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكیدا رایدەگەیەنێت، بە توندی كۆمەڵكوژییەكەی جێندرێس و شەهیدكردنی چوار هاوزمانمان…
Total
0
Share