سەرۆكی هەرێم و سەرۆك كۆماری ئێران كۆبوونەوە

ئیبراهیم ڕەئیسی و نێچیرڤان بارزانی

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری لە تاران لەگەڵ سەرۆك كۆماری نوێی ئێران كۆبوونەوە.

لە دووەم ڕۆژی سەردانەكەیدا بۆ ئێران، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری نوێی ئێران كۆبووەوە و تیایدا پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و تاران تاوتوێكران.

لە كۆبوونەوەیەدا هەریەك لە ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف، کوێستان محەممەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیریی حكومەتی هەرێم بەشداربوون.

دوێنێ نێچیرڤان بارزانی و شاندی هەرێمی كوردستان گەیشتنە ئێران بەمەبەستی بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆك كۆماری نوێی ئێران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ی قەرزە کەڵەکەبووەکانی هاوڵاتییان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

لەبارەی بڕیاری لێخۆشبوونی 20%ی قەرزە کەڵەکەبووەکان، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، ”ئەو بڕیارە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە”. لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی…
زیاتر ببینە

بۆ دەرهێنان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری هەنگاوێکی نوێ دەگیرێتەبەر

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتییان دەتوانن لەڕێگەی پۆرتاڵێکی حکومەییەوە داواکاریی دەرهێنان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری پێشکەشبکەن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی،…
Total
0
Share