ئاگرێكی دیكە لە دارستانەكانی باكووری ئەسینا كەوتەوە

سوتانی دارستانەكانی یۆنان فۆتۆ: ڕۆیتەرز

تەلەفزیۆنی یۆنان بڵاویكردەوە كە ئاگرێكی نوێ لە دارستانەكانی باكووری هەرێمی ئەتیكا، باشووری ڕۆژهەڵاتی یۆنان، باكووری ئەسینای پایتەخت كەوتووەتەوە.

ئاگرێكی گەورەی نوێ لە نزیك شارۆچكەی فاریبوبی كەوتەوە و پەرەیسەند تا گەیشتە ڕێگەی ناوەندیی نێوان ئەسینا و ساڵۆنیك، كە بووە هۆی داخستنی ڕێگاكە لە ناوچەی ئاگرەكەدا.

هاوكات دانیشتووانی ناوچە نزیكەكان دوورخرانەوە.

بەپێی میدیاكانی وڵاتەكە پێنج هاوڵاتی برینداربوون و لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆكراوە.

هاوشێوەی توركیا، یۆنانیش توشی دۆخێكی دژوار بووەتەوە بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە دارستانەكانیدا، كە بەرۆكی ناوچە دانیشتوان نشینەكان و كشتوكاڵییەكانیشی گرتووە.

ماوەی 10 ڕۆژە شەپۆلێكی گەرما وڵاتەكەی گرتووەتەوە بەجۆرێك پلەكانی گەرما گەیشتووەتە 40 پلە.

س: نۆڤۆستی + RT

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئێرانییەکان بە 100 مووشەک کەشتیی ئەبراهام لینکۆڵنیان کردە ئامانج

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئێران بە 100 مووشەک کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵنیان کردە ئامانج، بەڵام ئەمریکا سەرجەمیانی…
زیاتر ببینە

ئاگرێکی گەورە دارستانەکانی ئەمریکای گرتووەتەوە و بەشێک لە خەڵکی ماڵەکانیان چۆڵدەکەن

دیمەنی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە و تەشەنەسەندنی لە دارستانەکانی ویلایەتی کالیفۆرنیا بابەتێکی گرنگی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە لە شەوی رابردووەوە، ئەوەش…
Total
0
Share