سەرۆكی نوێی شەش زانكۆی هەرێم دەستبەكاربوون

بە فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەستبەكاربوون بۆ شەش سەرۆكی نوێی زانكۆ و دامەزراوە زانستییەكانی هەرێم دەرچوو.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فەرمانی وەزاری دەستبەكاربوونی بۆ هەریەك لە (د. داود سلێمان ئەتروشى) وەک سەرۆکى زانکۆى دهۆک و (د. نورالدین اسماعیل اللە قولى) وەک سەرۆکى زانکۆى هەولێری پزیشکى و (د. ئارى عادل عبدالقادر) وەک سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى دهۆک و (د. ئاریانا خالص جواد) وەک سەرۆکى ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆرییە پزیشکییەکان و (د. ناظم سلێمان عبدالعزیز) وەک سەرۆکى زانکۆى زاخۆ و (د. شێروان شریف قرطاس) وەک سەرۆکى زانکۆى سۆران دەركرد.

ئارام قادر، وەزیری خوێندنی باڵا لە پەیامێكدا بەو بۆنەیەوە دەڵێت، “هیوادارم لەڕێگەى ئەم گۆڕانکارییانەوە بتوانین دەرفەتى شایستەتر بۆ ڕیفۆرم و گۆڕانکارى گونجاو فەراهەم بکەین و قۆناغ بە قۆناغ  ئەو ئەرک و ئامانجانەى کە لە کارنامەى کابینەى نۆیەمدا پێمان سپێردراوە بەوپەرى شەفافیەت و دادپەروەرییەوە جێبەجێیان بکەین”.

هاوكات سوپای سەرۆك زانكۆكانی پێشووی كرد كە تائێستا لە ئەرکى سەرۆکایەتى زانکۆدا بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندنی باڵا دواكەوتنی دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆ دەخاتە مەیدانی ئەنجومەنی وەزیران

وەزارەتی خوێندنی باڵا پرسی دواكەوتنی دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان دەخاتە مەیدانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، وتەبێژی وەزارەتەكە دەڵێت، چەند…
Total
0
Share