دوو پۆلیسی ساختە لە هەولێر دەستگیركران

دوو تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوو كەس بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون، جگەلەوەش بە ساختە خۆیان وەك هێزە ئەمنییەكان ناساندووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەکاتی گەڕان و سوڕان بەنێو شەقامەکانی شاری هەولێر کاتژمێر 04:00ی بەرەبەیان توانیان دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ک. ع. ا.) و (ر. د. ف.) دەستگیربکەن بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر.

دەشڵێت، تۆمەتباران /ئۆتۆمبێلەکەیان لە جۆری (نیسان پیک اب) نەشرەی پۆلیسیان لێدابوو خۆیان وەک هێزە ئەمنیەکان دەناساند”.

لەگەڵ دەستگیركردنیاندا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکە و چەکێک لە جۆری (کلاشینکۆف) و چەقۆیەک و ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستال، جامایکا و حەبی ئاڕتین)دا گیرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ھەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا کە دەستی بەسەردا دەگیرێت بەبڕی یەک ملیۆن دینار سزادەدرێت

عەقید نەوشیروان حەمەئەمین، ئەفسەر لە ھاتوچۆی رۆژھەڵاتی سلێمانی بە رادیۆی فەرمی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی راگەیاند ھەر ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا…
Total
0
Share