كۆرۆنا لە هەرێم.. زیاتر لە سێ هەزار توشبوو و 10 گیانلەدەستدان تۆماركران

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا سێ هەزار و 56 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، 10 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، لەو ماوەیەدا لە كۆی 16 هەزار و 155 پكشنینی كۆرۆنا، سێ هەزار و 56 توشبووی دیكە تۆماركراون، هەزار و 436 توشبوویش چاكبووەتەوە، 10 كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەو ئامارانە، كۆی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 227 هەزار و 339 كەس، لەو ڕێژەیەش 197 هەزار و 181 توشبوویان چاكبوونەتەوە، چوار هەزار و 750 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەسدتداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: حكومەتی هەرێم سكاڵا تۆماربكات بەغداد پابەند دەكرێت بە ناردنی 200 ملیار دینارەكە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر حكومەتی هەرێم سكاڵا لەسەر حكومەتی عێراق تۆماربكات دادگای فیدراڵی…
Total
0
Share