ئەمریكا سزای نوێی بەسەر چەند لایەنێكی سوری سەپاند

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزای بەسەر هەشت كەس و 10 لایەنی سوریا سەپاند.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی گەنجینەی  ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ژمارەیەك كەس و لایەنی سوری سەپاندووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەشت كەس و 10 لایەن لە لیستی سزادراوەكانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بوون، كە ئەمڕۆ سزایان بەسەردا سەپێندراوە.

بەرپرسێكی وەزارەتەكە هۆكارەكەی بۆ ئەوەگەڕاندووەتەوە، “ئەو هەنگاوە لەچوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆرە لەو وڵاتە، هەروەها فشارێكیشە لە حكومەتی سوریا”.

ئاشكراشیكردووە، “بەشێك لەو لایەنانەی كەسزادراون لقێك بوون لە دەزگای هەواڵگری گشتی و سەربازی سوریا”.

بابەتی پێشتر

قسەی پارتی لەبارەی گفتوگۆی ستراتیژیی عێراق - ئەمریكا

بابەتی دواتر

وەزیری نەوت: سەرەتای هەماهەنگییەكی نوێ لەگەڵ هەرێم لەئارادایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share