هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: هێزی شەڕكەرمان لە عێراق دا نییە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژ بە داعش جەختدەكاتەوە هێزی شەڕكەریان لە عێراق دا نییە.

جەنەراڵ- كیڤن كاپسی، جێگری فەرماندەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژ بە داعش، لەگەڵ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دا كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە ئەمڕۆ دووشەممە 19ی تشرینی یەكەم لە بەغداد بەڕێوەچووە، جێگری فەرماندەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە، “هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژ بە داعش، هیچ هێزێكی سەربازیی شەڕكەری لەسەر خاكی عێراق دا نییە، بەڵكو تەنها ئەركی ڕاوێژكاریی جێبەجێ دەكەن.”
بە گوێرەی ڕاگەیاندراوی نووسینگەی ئەعرەجی، كاپسی جەختیكردووەتەوە “هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدانی عێراق بۆ لەناوبردنی پاشماوەكانی داعش، بە تایبەت لە بواری بەكارهێنانی هێزی ئاسمانی و بەرزكردنەوەی ئاستی توانای هێزە سەربازییەكانی عێراق و مەشقپێكردنی هێزە ئەمنییەكانی.”
لە ماوەی ڕابردوودا و بەپێی ڕێككەوتنی نێوان عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، هێزە شەڕكەرەكانی هاوپەیمانان لە عێراق كشانەوە و تا ئێستا هەشت بنكە و سەربازگەیان ڕادەستی حكومەتی عێراق كردووەتەوە، تەنها ژمارەیەك ڕاوێژكاریان هێشتووەتەوە بۆ ئەوەی ڕاوێژ و مەشق بە هێزەكانی عێراق بكەن.
بابەتی پێشتر

نەجەف.. سێ خوشك دەبنە نێچیری باندێكی بازرگانیكردن به‌ مرۆڤه‌وه‌

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی داوایەك ئاڕاستەی ژنان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share