عێراق سێ یاداشتی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ فەڕەنسا واژووکرد

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ژان کاستێس، سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا، ئەمڕۆ دووشەممە 19ی تشرینی یەکەم، سێ یاداشتی لێکتێگەیشتنیان واژووکرد لە بوارەکانی گواستنەوە، کشتوکاڵ و فێرکردن.

وەزیری کشتوکاڵی عێراق لەگەڵ وەزیری خۆراکی فەڕەنسا، یاداشتێکیان بۆ گەشەپێدانی هەماهەنگییەکانی نێوانیان واژووکرد، كە بوارەکانی پەرەپێدانی توانای دامەزراوەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونەکان، ڕاهێنان و فێرکردنی ڤێتێرنەری و تەندروستیی ڕووەک و توێژینەوە کشتوکاڵییەکان لەخۆدەگرێت.

یاداشتەکە بواری هاندانی کۆمپانیاکانی کشتوکاڵی و خۆراکی، لە بوارەکانی دروستکردنی خۆراک و کشتوکاڵ و ئامێرە کشتوکاڵییەکان و گەشەپێدانی سامانەکانی ئاو و زەویش دەگرێتەوە.

هەروەها وەزیری گواستنەوەی عێراق یاداشتێکی لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی واژووکرد، پەیوەست بە بونیادنانی هێڵی شەمەندەفەری هەڵواسراو لە بەغدادی پایتەخت، هەروەها وەزیری خوێندنی باڵا لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی یاداشتێکیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان واژووکرد، لەگەڵ ئەوانەشدا فراوانکردنی وەرگرتنی خوێندکارانی عێراقی لە فەڕەنسا واژووکرا.

لە پاش واژووكردنی ئەو لێكتێگەیشتنانە، كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆكی فەڕەنسا دەستی پێكرد.

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە گەیشتە فەڕەنسا لە چوارچێوەی زنجیرە سەردانێکیدا بۆ ئەوروپا کە بە فەڕەنسا دەستپێدەکات و بڕیارە بچێتە هەریەکە لە ئەڵمانیا و بەریتانیاش.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی زیاتر لە 20 کۆمپانیا دەداتە دادگا

بابەتی دواتر

نەجەف.. سێ خوشك دەبنە نێچیری باندێكی بازرگانیكردن به‌ مرۆڤه‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share