ڤیدیۆ.. گیانلەدەستدانی گەنجێک لە خۆپیشاندانەکانی ئێران.. “بەتەقەی هێزە ئەمنییەکان بووە”

تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران ئاشکرایکرد شەوی پێنج شەممە کەسێک لە پارێزگای لوڕستان کوژراوە بە تەقەی کەسانی نەناسراو، شایەتحاڵەکانیش دەڵێن بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە.

شەوی ڕابردوو گرتە ڤیدیۆیی ساتی گیانلەدەستدانی گەنجێکی ئێرانی لە هەرێمی لوڕستان لەکاتی خۆپیشاندانەکان بڵابووەوە کە گولە بەر جەستەی کەوتووە، تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران ڕایگەیاند لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوە.

ئەو گەنجەی گیانیلەدەستداوە ناوی ئومێد ئازەرخوشە و تەمەنی 20 ساڵ بووە، شەوی ڕابردوو لە خۆپیشاندانەکانی ئەلیگودارز لە هەرێمی لوڕستان کوژرا.

شایەتحاڵەکانی خۆپیشاندانەکان دەڵێن، ئومێد ئازەرخوش بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژراوە، تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێرانیش دەڵێت بە تەقەی کەسانی نەناسراو کوژراوە.

دوای ئەم ڕووداوە ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد کە دەسەڵاتی ئەمنیی ئێران هێز بەکاردەهێنێت بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان.

هەروەها تاران داوای لێکۆڵینەوەی جددی کردووە سەبارەت بە گیانلەدەستدانی لانیکەم سێ کەس لە خۆپیشاندانەکان و لێپێچینەوەی ئەوانەی بەرپرسیاربوون لێی، چارەسەرکردنی کێشەی ئاو لەهەموو ناوچەکان.

هەشتەم ڕۆژە خۆپیشاندانەکانی ناوچەی ئەهوازی باشووری ڕۆژئاوای ئێران بۆ دابینکردنی ئاو و پێداویستییە سەرەتاییەکان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق: هەڵوێستی جێگیرمان لەبارەی پرسی فەلەستینەوە دووبارەدەكەینەوە

سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق لەسەر گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین راگەیەندراوێكی بڵاكردەوە و دەڵێت، هەڵوێستی جێگیرمان لەبارەی…
Total
0
Share