لەگەڵ کازمی هیچ نوێنەرێکی هەرێم گەشتی بۆ ئەوروپا نەکردووە

ئێوارەی ئەمڕ18ی تشرینی یەکەم مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە وڵاتی فەرەنسا و بڕیارە گەشتێک بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەستپێبکات، بەپێی زانیارییەکانیش هیچ شاندێکی هەرێم لەگەڵ کازمی نەچووەتە ئەوروپا.

لەسەر ئەم پرسە فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغداد بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “گەشتەکەی کازمی وەک حکومەتی ناوەندییە و ئاگادار نیم هیچ شاندێکی هەرێم لەگەڵ کازمی بچێتە ئەوروپا”.

وتیشی، “ئێوارەی ئەمڕۆ مستەفا کازمی گەشتەکەی لە فەرەنساوە بۆ وڵاتانی ئەڵمانیا و بەریتانیا دەستپێکردووە و تا ئەم ساتەش هیچ شاندێکی هەرێم خۆی ئامادە نەکردووە لە کۆبوونەوەکانیدا بەشدار بێت”.

بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق بەغدادی پایتەخی بەرەو پاریسی پایتەخی فەرەنسا بەجێهێشتووە و ئەوەش لە چوارچێوەی گەشتێکدایە کە بەریتانیا و ئەڵمانیاش دەگرێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ مستەفا کازمی شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق یاوەری دەکات و بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی ئەو سێ وڵاتە بکەن.

بابەتی پێشتر

بەر لە دوایین دیبەیت.. كێبڕكێكانی نێوان ترەمپ و بایدن گەرمتر دەبێت

بابەتی دواتر

سەیدسادق.. دەست بەسەر نیو تۆن دەرمانی گەورەكردنی سنگ و سمتدا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گرێبەستمان کردووە بۆ پشکنینی ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، “لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گرێبەستمان کردووە بۆ پشکنینی ئامێرەکانی تایبەت بە دەنگدان”.…
Total
0
Share