نرخی نەوت 77 دۆلاریشی تێپەڕاند

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا، نرخێكی پێوانەیی تۆماركرد و یەك بەرمیل نەوتی برێنت 77 دۆلاریشی تێپەڕاند.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت “ئۆپێک پڵەس” ئەمڕۆ نەگەیشتنە هیچ لێکتێگەیشتنێک و كۆبوونەوەكە ئەنجامنەدرا، نرخی نەوت بەڕێژەی 1% بەرزبووەوە و گەیشتە 77.16 دۆلار.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی ناڕەزایی ئیمارات لە پشکی زیادکراوی نەوت بۆ وڵاتەکەی، كۆبوونەوەكە دواخراوە، ئەوەش بووە هۆكاری زیاتر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

باسی لەوەشكردووە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساسیش لە 75 دۆلارەوە بۆ 76.20 بەرزبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: پێش سێشەممە هەناردەی نەوت دەستپێبکات مووچە دەنێردرێت

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر تاوەکو پێش رۆژی سێشەممە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە، مووچەی مانگی شەش…
Total
0
Share