هاککەرە ڕوسییەکان مایکرۆسۆفتیان کردە ئامانج

لە نوێترین هەوڵی گروپی باڵادەستی هاککردنی کۆمپانیا گەورە جیهانییەکان و دامەزراوە حکومییەکاندا، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کراوەتە ئامانج و کۆمپانیاکەش هاککەرانی ڕوسی تۆمەتبار دەکات.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئاشکرایکرد، “ئەو هاککەرانەی بارەگاکانیان لە ڕوسیایە ژمارەیەک هەوڵی چڕیان دەستپێکردووە بۆ شکاندنی سیستمی کۆمپانیاکە و دزینی بەڵگەنامە گرنگەکانی”.

باسی لەوەشکردووە، ئەوانەی ئەو هەوڵانەیان داوە هەمان ئەو گروپە بوون کە هەوڵی هاککردنی سۆلار ویندۆزیاندا و هەڵمەتێکی گەورەی هێرشی ئەلکترۆنیشیان بۆسەر دامەزراوەکانی ئەمریکا ئەنجامدا.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گروپانە کۆمپانیا تەکنەلۆجی و زانیارییەکان، دامەزراوە حکومییەکان، ڕێکخراوە ناحکومییەکان و ناوەندەکانی بیروڕا و دامەزراوە داراییەکان دەکەنە ئامانج.

پێگەی ئێکسکیۆسی ئەمریکی ڕایگەیاند، گروپە هاککەرەکان کە بەناوی Nobelium ناسراون، هیرشەکانیان بردنی زانیاریی کەسی وەک، وشەی تێپەڕ، ناوی بەکارهێنەر، ژمارە تەلەفۆن و ناسنامەی کەسەکەش دەگرێتەوە.

لە کانونی یەکەمی ساڵی 2020دا هاککەرەکان هێرشێکیان بۆ سەر کۆمپانیای سالار ویندۆز گروپ ئەنجامدا و توانیان لەوڕێگەیەوە بچنە هێرش بۆ سەر هەزاران کۆمپانیا و دامەزراوەی حکومیی ئەمریکا ئەنجامبدەن.

بابەتی پێشتر

كەشناسێكی عێراقی: سەرەتای مانگی داهاتوو پلەی گەرما دەگاتە 62 پلە

بابەتی دواتر

تەندروستیی عێراق چوونە ناو شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنای ڕاگەیاند.. "مەترسیدارتر و توندترە"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share