بایدن و پوتین كۆبوونەوەیەكی 4 كاتژمێرییان ئەنجامدا

جۆ بایدن و ڤلادیمێر پوتین

پاش كۆتایی هاتنی وتوێژەكان كە ماوەی چوار كاتژمێری خایاند، كۆشكی سپی كۆتایی هاتنی دانیشتنی دووەمی نێوان سەرۆكی ئەمریكا و هاوتا ڕوسییەكەی كە لە ڤێلای لاگرانج لە جنێف بەڕێوەچوو ڕادەگەیەنێت.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا پاش كۆبوونەوەكە شوێنەكەی جێهێشت.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا گەیشتە شوێنی كۆبوونەوەكە و لەلایەن گی بارمیلین سەرۆكی یەكێتیی سویسرا پێشوازیكرا، دواتریش بایدن گەیشت.

لە دەستپێكی دیدارەكەیاندا سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەكرد كە دیداری ڕاستەوخۆی ڕوبەڕوو بەردەوام باشترە، لای خۆشیەوە سەرۆكی ڕوسیا هیوایخواست كۆبوونەوەكەیان بەرهەمداربێت، سوپاسی هاوتا ئەمریكییەكەشی كرد لەسەر دەستپێشخەرییەكەی.

كۆبوونەوەكە یەكەم دیداری نێوان هەردوو سەرۆك وڵاتە لەدوای ئەوەی بایدن لە كانونی دووەمی ڕابردووەوە پۆستەكەی گرتووەتە دەست، دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو وڵات و پرسە گەرمەكان دیارترینی گفتوگۆكان بوون.

چەتەگەری ئەلیكترۆنی، تۆمەتەكانی واشنتن بەرامبەر مۆسكۆ دەربارەی هەڵمەتی شێواندن لەڕێی ئینتەرنێت، دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا، بەشێك لەوانەن.

هەروەك دۆسیەی مافەكانی مرۆڤ و ئەلیكسی ناڤالنی بەرهەڵسكاری ڕوسی، سەرەڕای پرسەكانی قرم و ئۆكرانیا، لەو كێشانەن كە بۆ مۆسكۆ گرنگن و توڕەیی كرملین-ی بەدوای خۆیدا هێناوە.

بەشێك لەو گرفتانە ناكۆكی لەنێوانیاندا هێنایە ئاراوە تا ڕادەی گەیشتنە دەركردنی باڵیۆز و دیبلۆماتكارانی یەكتری، سەپاندنی سزا لەلایەن واشنتنەوە بەسەر ژمارەیە كەسی ڕوسدا.

س: ئەلعەرەبییە

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا لە هەرێم.. 473 توشبوو و 488 چاكبوونەوە تۆماركرا

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: ئەگەر پلانەکان نەگۆڕدرێن چەند ناوچەیەک دەکەونە ژێر مەترسی تیرۆریستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share