وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕادەگەیەنێت، پابەندین بە دابەشكردنی موچە 30 ڕۆژ جارێك و دەشڵێت، زۆر پەرۆشی دابەشكردنی موچەین بەبێ لێبڕین.
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ناردنی ئەو 200 ملیار دینارەی تایبەت بە پشكی هەرێم بڕیاری لەسەر دراوە دەكەوێتە سەر بڕیاری حكومەتی عێراق.
وتیشی، هێشتا بڕیار لەسەر لابردنی لێبڕینی موچە نەدراوە، بەڵام “زۆر پەرۆشی دابەشكردنی موچەین بەبێ لێبڕین”.
جوتیار عادل دوپاتیشیكردەوە، پابەندین بە دابەشكردنی موچە هەر 30 ڕۆژ جارێك.
دەربارەی دەوامی فەرمانبەرانیش وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، دەوامی فەرمانگەكان ئاسایی دەبێتەوە و “نۆرە نامێنێت”.