كۆڵبەرێك له‌كاتی كاركردندا كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

كۆڵبەرێكی كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە بەرزاییەكانی نەوسود لەكاتی كاركردندا كەوتە خوارەوە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵێكی ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ، بەیانی ئەمڕۆ شەممە، “كۆڵبەرێك لە بەرزاییەكانی نەوسود لە نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەكاتی كاركردندا كەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كە ئەو كۆڵبەرە ناوی حەمید وەیسی-یە و دانیشتووی شارۆچكەی سەلاسی باوەجی سەر بە شارۆچكەی پاوەیە، هەر ئەمڕۆش تەرمەكەی بەخاك سپێردرا .

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share