وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامیی بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبای ڕاگەیاند و تائێستا %50ی پرۆسەکە تەواوبووە و کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی بارگرانیی سەر وێستگەکانی کارەبا هەبووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێم سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی کرد و جەخت لەبەردەوامیی بەستنی پێوەری زیرەکیی کارەبا کرایەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، تائێستا نزیکەی 700هەزار پێوەر بەستراوە کە دەگاتە لە 50%ی پرۆژەکە.
ئاماژە بەوەکراوە، پرۆژەکە بەفیڕۆچوونی کارەبا و سەرپێچی و بارگرانیی سەر بگۆڕەکان (محاویلەکان)ی کەمکردووەتەوە.