خانەقین.. سوپای عێراق و حەشدی شەعبی كەوتنە بۆسەیەكی داعشەوە و قوربانییان هەیە

هێزە هاوبەشەكە كەوتووەتە بۆسەیەكی داعشەوە

لەمیانەی ئۆپراسیۆنێكی هێزە عێراقییەكاندا لە گوندەكانی دەوروبەری خانەقین، بۆسەیەكی چەكدارانی داعش ژمارەیەك قوربانیی لێكەوتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هێزەكانی سوپای عێراق و چەكدارانی حەشدی شەعبی ئۆپراسیۆنێكی سەربازییان لە گوندەكانی مێخاس و شەفیق لە نزیك خانەقین ئەنجامدا.

ئازاد محەمەد، بەرپرسی كۆمیتەی خانەقینی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، بەشێك لە هێزەكە كەوتووەتە بۆسەیەكی چەكدارانی داعشەوە و بەهۆیەوە چەكدارێكی هێزە هاوبەشەكە كوژراوە و سیانی دیكەشیان برینداربوون.

وتیشی، “دواتر شەڕ و ڕوبەڕوبوونەوە لە نێوان هێزە عێراقییەكان و پاشماوەی چەكدارانی داعش دەستیپێكردووە”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لە هەرێم تۆمەتبارێكی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

دۆسیەی بڕیاری سزای چالاكوانانی بادینان گەڕێندرایەوە دادگای پێداچوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر سێ کەس دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی سێ کەسی لە ناحیەی دارەتوو راگەیاند کە تۆمەتبارن بە بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share