یەکێتیی مامۆستایان: بەردەوام دەبین لەسەر بایکۆتی خوێندن

لقی سلێمانیی یەکێتیی مامۆستیانی کوردستان، ڕایگەیاند کە دوای ڕاگەیەنراوی ئەمڕۆی حکومەت و وەڵامنەدانەوەی داواکارییەکانمان بڕیارماندا بەردەوامبین لە بایکۆتکردنی دەستپێکردنی ساڵی خوێندن و دەوامکردن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی تشرینی یەکەم، بڵاویکردەوە ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی لە بەرواری 10/6 ماوەی 10 ڕۆژمان بۆ حکومەت دانا کە وەڵامی داواکرییەکانمان بداتەوە، بەڵام لە ڕاگەیەنراوی ئەمڕۆدا جگە لەوەی لە 10/14ی ڕاگەیەنراوەکە بڵاوکراوەتەوە بەڵام هیچ داواکارییەکی مامۆستایان وەڵامنەدراوەتەوە”.

یەکێتیی مامۆستایان جەختی لەوەکردووەتەوە کە بەردەوام دەبن لەسەر هەڵوێستی پێشتریان کە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان ڕاگەیاندبوو.

هەروەها سورن لەسەر داواکارییەکانیان کە بریتیین لە:

یەکەم: 30 ڕۆژ جارێک موچە دەبەشبکرێت بەبێ لێبڕین.

دووەم: کارکردن بە (ترفیع) لە لیستی موچەدا.

سێیەم:
 دەرکردنی یاسای پارێزبەندی لە پەرلەمانی کوردستان.

چوارەم: بەلیستی جیا لێبڕینی %18 دابەشبکرێتەوە لە هەفتەی داهاتووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە مامەڵەی ئۆتۆمبێلدا هاوڵاتییەكی هەڵخەڵەتاندووە
دادگای هەولێر ئامادە نییە سكاڵایەك دژی سەرۆكی پارتێكی توركمانی وەربگرێت

دادوەری لێكۆڵینەوە لە دادگای هەولێر ئامادە نییە سكاڵایەك دژی سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی وەربگرێت، كە هاوڵاتییەكی هەڵخەڵەتاندووە. محەمەد…
Total
0
Share