وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی ڕاگەیاند

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان، خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەتەکانی ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، تا ڕۆژی پێنجشەممە 10ی ئەم مانگە موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە 10 ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی دارایی موچەی وەزارەتەكانی پێشمەرگە، ناوخۆ، دارایی و تەندروستی، دابەشكرد.

لەماوەی سێ مانگی ڕابردووشدا وەزارەتی دارایی موچەی فەرمانبەرانی لە 25 مانگدا بە پێنج ڕۆژ بەسەر تەواوی وەزارەتەكاندا دابەش دەكرد، بەڵام لەم مانگەدا خشتەی پێدانی موچە گۆڕانكاری بەسەرداهاتووە و تائێستاش وەزارەتەكە هۆكارەكەی ڕوننەكردوەتەوە.

بابەتی پێشتر

كۆرۆنا لەهەرێم... ڕێژەی چاكبوونەوە سێ هێندەی توشبوانن

بابەتی دواتر

چەکدارانی داعش لە نزیک گوندی پەلکانە بۆردومانکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share