نێچیرڤان بارزانی: هۆشداری دەدەینە پەکەکە نەبێتە هۆکاری ئاڵۆزی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هۆشداری دەدەنە پەکەکە ، چیتر نەبێتە هۆی ئاڵۆزی و پشێوی و چەکدارەکانی لە سنوری هەرێم دووربخاتەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر گرژییەکانی ئەمڕۆ دەڵێت، ” دووباره‌ داوا ده‌كه‌ين و هۆشدارى ده‌ده‌ين كه‌، PKK چيتر نه‌بێته‌ هۆكارى ئاڵۆزى و پشێوى، چه‌كدارانى له‌ سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دوور بخاته‌وه‌ و ڕێز له‌ قه‌واره‌ و ئيداره‌ و سنووره‌كانى هه‌رێم بگرێت و خاكى هه‌رێمى كوردستان نه‌كاته‌ پێگه‌يه‌ك بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاتانى دراوسێ و تێكدانى ئارامى و سه‌قامگيرى، حكوومه‌تى فيدراڵى عيراقيش ده‌بێ له‌مباره‌يه‌وه‌ ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى خۆى جێبه‌جێ بكات”.

نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاندووە، ” به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌‌ ده‌كه‌ين كه‌ به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى PKK له‌ ناوچه‌‌ى مه‌تينا له‌ سنوورى ئامێدى كرديانه‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌ و له‌ ئه‌نجامدا پێنج پێشمه‌رگه‌ شه‌هيد و ژماره‌یه‌کی ديكه‌ش بريندار بوون. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين و هاوبه‌شى خه‌ميانين، هيواى زووچاكبوونه‌ بۆ برينداران ده‌خوازين”.

سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، ” دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ کە پێویستە سنوورێک بۆ‌ ئه‌م ڕەفتارانەی PKK به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمى كوردستان دابنرێت و به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك ناکرێت بەردەوام بن كه‌ بێ پاساو ماوه‌ى سێ ده‌يه‌يه‌ به‌رامبه‌ر به‌‌ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى ده‌یكات و بووه‌ته‌ هۆى نه‌هامه‌تیی به‌رده‌وام بۆ هاووڵاتيان و ڕێگرى له ئاوه‌‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ى ژيان بۆ سه‌تان گوند و دێهاتى كوردستان كردووه‌”.

“ئه‌وان به‌رده‌وام بوونه‌ته‌ هۆى دروستکردنی کێشە و هيچ ڕێزێك له‌ ئيداره‌ و ياساكانى هه‌رێمى كوردستان ناگرن و به‌رده‌وام ئارامى و سه‌قامگيريى گه‌ل وڵاته‌كه‌مان ده‌خه‌نه ‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌وه‌”، ئەمەش بەشێکە لە وتەکانی سەرۆکی هەرێم سەبارەت بە گرژییەکان.

بابەتی پێشتر

مانچستەر یونایتد لە بۆندە گەورەکە نزیکبووەتەوە

بابەتی دواتر

لیژنەی پێشمەرگە: پەکەکە بەبیانوی شەڕ لەگەڵ تورکیا بووەتە مەترسی بۆ سەر هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share