تەرمی پێشمەرگەیەک دوای دوو مانگ لە دیارنەمانی دۆزرایەوە

پێسمەرگەیەکی خەڵکی شەنگال ماوەی دوو مانگە بێسەروشوێنە و ئەمڕۆ تەرمەکەی لە نزیک چیای شەنگال دۆزرایەوە.

محەمەد عیسا موراد، پێشمەرگەیەکی خەڵکی شەنگالە و دوای ئاوارەبوونیان لە کامپی کەبەرتوویە لە پارێزگای دهۆک نیشتەجێبووە.

ماوەی دوو مانگە محەمەد عیسا بێسەروشوێنە و دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمەکەی لە باکووری چیای شەنگال لە گوندی دهوڵا دۆزرایەوە کە شوێنەواری گولە بەجەستەیەوە بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەدهەم بارزانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: بێگومانم لەم ئەرکە نوێیەدا رۆڵی گەورەتان دەبێت لە پێشخستنی پێگەی هەرێم

ئەدهەم بارزانی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی سۆسیال دیموکراتی وڵاتانی عەرەبی.…
Total
0
Share