لە کۆبوونەوەیەکی نێوان ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم و شاندێکی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێم ڕایگەیاند، دۆسییەی حوکمدراوانی بادینان لە قۆناغی ڕاستکردنەوەی بڕیاری دادگای تەمیزدایە.
لە کۆبوونەوەکەدا به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم، ” ته‌ئكیدی لهوهشكردهوهتەوە، كه دۆسیه‌ی حوكمدراوهكان، به پێی ڕێكارو میكانیزمه یاساییه‌كانی خۆی، قۆناغ به قۆناغ جێبه‌جێ كراوه تا گه‌یشتۆته دادگای پێداچوونه‌وه و ئێستاش له قۆناغی (راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری دادگای تهمییزه)، ئێمە وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه، به شێوه‌یه‌كی بێلایه‌نانه كار ده‌كه‌ین و خوازیاریشن ئه‌م بابه‌تانه به ئاراسته‌ی سیاسی یان بابه‌تی ڕاگه‌یاندن نه‌بردرێن”.
شاندەکەی یەکێتی ئەوروپا پێکهاتبوون لە مارتین هووس باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق و ڤینسنت گیوم پۆپۆ به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا له هه‌رێمی كوردستان.
له دانیشتنێكدا باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق باسی له چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ندیدار به كاری دادگاكان و پرسی مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان كردووە، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سزادراوانی بادینان، كه پێش ماوه‌یه‌ك له دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر و دواتر دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌رچووە، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاندووە، ئه‌وان به گرنگییه‌وه ده‌ڕواننه هه‌وڵه‌كانی هه‌رێم بۆ چه‌سپاندنی یاسا‌و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ.