گرفتی پارە چارەسەركرا.. هەفتەی داهاتوو موچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ئاشكرایكرد، هەفتەی داهاتوو موچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكەن و گرفتی نەبوونی پارەی پێویست چارەسەركراوە.

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی بەتۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “گرفتی نەبوونی پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی موچە چارەسەركراوە، هەفتەی داهاتوو بەلێبڕینی 21% موچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكەن”.

هاوكات حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی 1ی سلێمانی بەتۆڕی میدیایی ئێستای وت، لیستی موچەی تەواوی وەزارەتەكانیان ئامادەكردووە و چاوەڕێن وەزارەتی دارایی ئاڕاستەیان بكات بۆ دابەشكردنی، بەڵام “تائێستا وەزارەتی دارایی بە هیچ نوسراوێكی فەرمی ئاگادارینەكردوینەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی پەرلەمان چۆن مامەڵەی كرد لەگەڵ “زەبەلاحترین بودجە لە مێژووی عێراقدا”؟

پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، ڕەوانەكردنی پرۆژەیاسای بودجە كاتێك گەیشتووەتە پەرلەمان كە بارودۆخی ئابوری و سیاسیی وڵاتەكە ئاسایی نییە، بە…
Total
0
Share