هەپەگە: لە هێرشەكانیدا بۆسەر باشوور، توركیا لە مانگێكدا 12 جار کیمیایی دژی گەریلا بەکارهێناوە

“لەمانگێكدا 238 داگیرکەر سزادراون و 39 گەریلاش شەهید بوون”

هەپەگە بەكارهێنانی كیمیایی و گازی ژەهراوی لەلایەن توركیاوە لە دژی گەریلا لە باشووری كوردستان دووپاتدەكاتەوە، دەشڵێت، توركیا لەماوەی مانگێكدا، هەموو ڕۆژێك و بێوەستان بۆردوومانی ئەنجامداوە.

ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە، ئاماری شەڕی مانگێكی دژی توركیا لە باشووری كوردستان بڵاوكردەوە، ئامارەكان تایبەتن بە هێرشەكانی توركیا بۆسەر ئاڤاشین، مەتین و زاپ.

بەپێی ئامارەكانی هەپەگە، هێزەکانی گەریلا لەمانگێكدا 169 چالاکییان ئەنجامداوە، هێزی ئاسمانیی گەریلاش 34 چالاکیی ئەنجامداوە، “لەو چالاکییانەدا 238 داگیرکەر سزادراون و 39 گەریلاش شەهید بوون، دەیان سەنگەر، پەناگە و کەرەستەى سەربازیی دوژمن تێکشکێندراون”.

هەپەگە دوپاتیكردووەتەوە، سوپای توركیا هەموو رۆژێك و بێوەستان بۆردوومانی ئەنجامداوە، “42 جار هەوڵیداوە بچێتە نێو تونێلەکانی شەڕ و هەموو جارێک تێکشکێندراوە”.

ئەوەی جێی سەرنجە لە ئامارەكانی هەپەگەدا، دووپاتكردنەوەی بەكارهێنانی كیمیاییە لەلایەن توركیاوە دژی گەریلا، ئاشكرایكردووە، لەمانگێكدا توركیا 12 جار گازی ژەهراوی و کیمیایی بەکارهێناوە.

بابەتی پێشتر

بایدن داوا لە كۆنگرێس دەكات ڕێكاری بەپەلە بگرێتەبەر بۆ كۆتایهێنانى توندوتیژيی چەكداری

بابەتی دواتر

بەرهەمهێنان لە وێستگەی كارەبای گەرمیان زیاددەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی دوو كورسیی لەپارتی بردەوە
سڕینەوەی ئەنجامی پەنجەمۆری دووبارەی دەنگدان 15 كاندیدی سەرخست

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاری دەسەڵاتی دادوەری دووپاتدەكاتەوە بە ‏ڕەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەو وێستگانەی دەنگی دووبارەیان تێدا بووە، ‏دوای…
Total
0
Share