شەڕی ئەرمینیا و ئازەربایجان لە ئێران نزیک دەبێتەوە

یەکێک لەو ماڵانەی لەناو خاکی ئێراندا زیانی پێگەیشتووە فۆتۆ: میهر

لەگەڵ نزیک بوونەوەی شەڕی ئەرمینیا و ئازەربایجان لە سنورەکانی ئێران لە دوێنێوە تا ئێستا 10 گولە هاوەن و موشەکی جۆراو جۆر لەناو خاکی ئێراندا کەوتونەتە خوارەوە.

لەبارەی زیانەکانەوە، بەڕێوبەری ناحیەی “خودافەرین” بە ئاژانسی هەواڵی ئێرانی ڕاگەیاندووە، “لەماوەی تەنها پێنج کاتژمێردا حەوت موشەک و گولەهاوەن بەر ناحییەکە کەوتووە، خەڵکی دەترسێت جەنگ لە سنورەکان نزیک بێتەوە و ژیانی ئەوانیش بکەوێتە مەترسییەوە”.

هەر ئەمڕۆ 16ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا هۆشداریداوەتە کۆماری ئیسلامی ئێران کە هێرش دەکاتە سەر سەربازانی ئازەربایجان لە سنوری ئێران.

وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا ئەگەرچی گوێی نەداوە بە ئاشکراکردنی زانیارییە سەربازییەکان، بە ئێرانی ڕاگەیاندووە، هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی ئازەربایجان لە سنوری ئێران و ئەو وڵاتە دەبێت ئاگاداری جوڵە سەربازییەکان بێت.

وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا هۆشداریداوەتە سوپای پاسداران کە دوری پێویست لە سەر سنورەکان بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لەهەر ڕوداوێک کە گیانی ئێرانییەکان بخاتە مەترسییەوە.

لە مانگی ڕابردووەوە شەڕ لە هەرێمی قەرەباغ لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دەستیپێکردوەتەوە و تا ئێستا چەندینجار گوند و ناحییەکانی ئێران کە دەکەونە سنوری ئازەربایجان و ئەرمینیا موشەک و گولەهاوەنیان بەرکەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هـ.ـەسـ.ـەدە: گرووپەکانی سەر بە دیمەشق هێرشدەکەنەسەر ناوچەکانی دەرەوەی رێککەوتنەکە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هـ.ـەسـ.ـەدە) رایگەیاند، پێکدادانی توند لەنێوان هێزەکانیان و گرووپە چـ.ـەکدارەکانی سەر بە دیمەشق سەریهەڵداوە.…
Total
0
Share