كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان.. 655 توشبوو، 855 چاكبونەوە و 10 گیانلەدەستدان تۆماركران

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 655 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، 10 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، لە كۆی نۆ هەزار و 311 پشكنین 655 توشبوو تۆماركراوە، لە بەرامبەریشدا، 855 توشبوو چاكبوونەتەوە و 10 كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدستداوە، كە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێربووە.

كۆی توشبوانی كۆرۆناش لە هەرێم گەیشتە، 167 هەزار و 357 توشبوو، لەو ڕێژەیەش 152 هەزار و 356 كەسیان چاكبونەتەوە، چوار هەزار و 248 توشبوش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەربەندیخان.. هاتوچۆکردنی تانکەری سووتەمەنی بە ڕێگەی سەرشاخ قەدەغەدەکرێت

قائیمقامیەتی دەربەندیخان هاتوچۆکردنی سەرشاخی بۆ تانکەری سوتەمەنی قەدەغەکرد بەهۆی ئەوەی تەنکەرەکان سووتەمەنییان لێڕژاوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی دەربەندیخان بڵاویکردووەتەوە،…
Total
0
Share