باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون لە سلێمانی سوتا

زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە

بینایەك كە لە سێ شوقەی نیشتەجێبوون پێكدێت لە گەڕەكی مەڵكەندی لە سلێمانی سوتا و وتەبێژی بەرگریی شارستانی دەڵێت، زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.

ڕێكان جەمال، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، ڕووداوەكە زیانی گیانی لێنەكەوتووەتەوە، بەڵام بەهۆی ئاگرەكەوە زیانێكی زۆر بە هەرسێ شوقەكە گەیشتووە، بەشێكی زۆر لە ئامێر و كەرەستە و كەلوپەلەكانی ناویان سوتاون.

ئەوەشی خستەڕوو، تاوەكو ئێستا هۆكاری دروستبوونی ئاگرەكە نازانرێت، بۆ زانینی هۆكارەكەی، لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: حکومەتی هەرێم زیاتر لە ترلیۆنێک و 200 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی عێراق قەرزدارە

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، “حکومەتی هەرێم زیاتر لە ترلیۆنێک و 200 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی عێراق قەرزدارە”. کاروان یاروەیس، ئەندامی…
Total
0
Share