دوای هێرشەکانی سەر هەولێر، ئەمریکا خۆی بۆ شەڕی درۆنەكان ئامادەدەكات

شەڕی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بووەتە شەڕێکی دیاری ناوچەکە، هێز و گروپە بچووکەکان بە تەکنیکەوە لە دژی هێزە گەورەکان بەکاریدەهێنن، دوای هێرشەکانی سەر هەولێریش، ئەمریکا خۆی بۆ ئەم شەڕە لە عێراق ئامادەدەکات.

جەنەڕاڵ مەکنزی، فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، “ڕوبەڕوبوونەوەی درۆنە بچوکەکان یەکێکە لە كارە لەپێشینەكانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا و هەنگاوی زیاتر بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی دەگرینەبەر”.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس، پڕۆژەی ڕوبەڕوبوونەوەی درۆنەکان لەلایەن ئەمریكاوە، دوای هێرشەکەی سەر بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە هەولێر هاتووەتە ئاراوە.

بە وتەی مەکنزی، “گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە ئێران، لە چەند ساڵی ئایندەدا، بەشێکی زۆری شەڕەکانیان دەکەن بە شەڕی درۆنی بچوک و ئەمریکاش ڕێگەچارەی بۆ ئەو پرسە پێیە”.

فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاندووە، “هۆکاری پەرەپێدانی هێرشە درۆنییەکان ئەوەیە، کە فڕۆکەکان هەرزانن و بە ئاسانی دەکڕدرێن، لەگەڵ ئەوەش بەهۆی بچووکی و نزمیی فڕینیان، دۆزینەوە و شکستپێهێنانیان قورسە”.

جەنەڕاڵ مەکنزی، ڕۆژی هەینیی ڕابردوو سەردانی بەغدادی پایتەختی عێراقی کرد و لەبارەی ئەگەری هەر هێرشێکی گروپە چەکدارەکان، چەند خاڵێکی تاوتوێ کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەژاد عەبدوڵا: لە کۆتایی ئەم مانگە بڕیاری نوێ لەسەر پرۆسەی خوێندن دەدرێت

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ڕایگەیاند، لەبارەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بڕیاری نوێ دەدرێت. نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی،…
Total
0
Share