پۆلیسی ڕاپەڕین دەستگیركردنی دوو برا و خوشكێك ڕادەگەیەنێت

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، سێ تۆمەتبار لە دۆسیەی ڕووداوێكی تەقەكردن كە بووە هۆی كوژرانی كەسێك خۆیان ڕادەستی هێزەكانیان كردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی ماوەیەک لەمەوبەر لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە ناحیەی تەقتەق سەر بە قەزای کۆیە کەسێک کوژرا، دوای ڕووداوەکە سێ کەس لە داواکراوانی دۆسیەکە ڕویان کردۆتە سنووری ئیدارەی راپەرین کە بەپێی ماددەی (405) لە یاسای سزادانی عراقی فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبوو.

دەشڵێت، دوێنێ هەر سێ داواکراو خۆیان ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لە ڕانیە كرد.

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕونیشیكردووەتەوە، داواکراوەکان بەناوەکانی (ز.ک.ح.) ڕەگەزی نێر لەدایکبووی 1990 پیشە پێشمەرگە و (ع.ک.ح.) ڕەگەزی نێر لەدایکبووی 2001 پیشە کاسب و (چ.ک.ح.) ڕەگەزی مێ لەدایکبووی 1991 پیشە ژنی ماڵ کە دوو برا و خوشکێکن، دوای بەدەستهێنانی بڕیاری دادوەر بە ڕاگیراوی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی تەقتەق کرانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی مەترسیداری دزیکردنی ئۆتۆمبێل رادەگەیەنێت

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، “بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بەهاوکاری ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی و بەشی ئاسایشی قەزا و ناحیەکان توانیان…
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. کەسێک بە ئۆتۆمبێلەوە کەوتە ناو بەنداوی سەروچاوە و گیانیلەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، هاوڵاتییەک بە ئۆتۆمبێلەوە کەوتەناو بەنداوی شارۆچکەی سەروچاوە لە قەزای حاجیئاوا و گیانیلەدەستدا. شایەتحاڵانی ڕووداوەکە ئاشکرایانکردووە،…
زیاتر ببینە

نوێنەری زەردەشتییەكان: خەڵكانێكی زۆر لە هەرێمی كوردستان پەیوەندی دەكەن بۆ ئەوەی ببنە زەردەشتی

نوێنەری ئایینی زەردەشتییەكان لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان پەیوەندییان بە ئایینی زەردەشتییەوە كردووە. ئاوات حسامەددین،…
Total
0
Share