مەزڵوم عەبدی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی ئاشکراکرد

وێنە: ئەرشیف

شاندێکی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی ڕۆژئاوای کوردستانیان کرد، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیش لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیانەوە دەڵێت، پشتیوانیكردنی ئیدارەی خۆسەر بەردەوامدەبێت.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات – هەسەدە، دوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، “گفتوگۆمانکردووە لەبارەی پشتیوانیی هاوپەیمانان بۆ لەناوبردنی داعش و جەختکراوەتەوە لە پشتوانیی ئەمریکا لە ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیک”.

شاندەکەی ئەمریکا پێکهاتبوون لە جۆوی هوود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی نزیک به‌ وه‌كاله‌ت، زەهرا بێل بەڕێوەبەری کاروباری سوریا و عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا .

پێشتر ئەو شاندە ئەمریکییە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حكومەتی هەرێم کۆبووەوە و گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و سوریا و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی پاككردنەوەی لە ناوچە گەشتیارییەكان دەستپێكرد

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەڵمەتێكی پاككردنەوەی لە ناوچە گەشتیارییەكان دەستپێكرد كە بەهۆی بەجێهشتنی پاشماوەی خۆڵ وخاشاك ناوچەكە دەشێوێت.…
Total
0
Share