نوێترین پێشنیازی لیژنەی دارایی پەرلەمان بۆ حکومەت لەبارەی لێبڕینی موچە چییە؟

لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان داوای لە حكومەت كردووە، لەم مانگەوە بەبێ لێبڕین موچە دابەشبکرێت، بەتایبەت كە بڕیارە مانگانە بەغداد بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان بنێرێت.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان وتی، “لیژنەکەمان ڕاسپاردەی خۆی تایبەت بە لێبڕینی نایاسایی موچە داوەتە ئەنجومەنی وەزیران و داوای نەهێشتنی لێبڕینمان کردووە، چونکە لە سەرەتاوە لێبڕینی موچە نایاسایی بوو، ئێستاش بڕیارە بەغداد پشکی هەرێم ڕەوانە بکات”.

زیاد جەبار ڕاشیگەیاند، “حکومەتی هەرێم پێشتر بڕیاریدا مانگانە بەپێی داهات لێبڕین کەمبکاتەوە، بۆ ئەم مانگەش بڕیارە بەغداد پشکی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بۆیە پێویستە ئەو لێبڕینە نەمێنێت”.

پێشتر جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا وتی، “بڕیارە لە دوای جەژنەوە بەغداد پشکی هەرێم بۆ سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ بنێرێت، ئەو بڕەشی بۆ هەریەکە لەو مانگانە دیاریکراوە، بەپێی نرخی نەوت لەو مانگانەدا دیاریكراوە و بۆ هەر مانگێك 217 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم دەکات”.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

عێراق و سوریا گرفتی كەمئاوی تاوتوێدەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share