كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ: ئازادی ڕادەربڕین لە هەرێمی كوردستان لە پاشەكشەدایە

كۆمسیۆنی سامی مافەكانی مرۆڤ ئیدانەی پاشەكشەی ئازادیی ڕادەربڕین لە هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت، 33 ڕۆژنامەنوس و چالاكوان بەشێوەی هەڕەمەكی دەستگیركراون.

ڕاپۆرتێكی كۆمسیۆنی سامی مافەكانی مرۆڤ ئاماژە بە تۆماركردنی “دۆخێكی نیگەران ئامێز” لەنێوان ئازاری 2020 تا نیسانی 2021 لە هەرێمی كوردستان دەكات كە ڕوبەڕووی ڕۆژنامەنوس و چالاكوانانی بواری مافەكانی مرۆڤ و چالاكوانان دەبێتەوە لە ترساندن و هەڕەشە و پەلامار و دەستگیر و دەستبەسەركردنی هەڕەمەكی.

ڕاپۆرتەكە باس لە 33 حاڵەتی دەستگیركردنی ڕۆژنامەنوس و چالاكوان و بەرگریكارانی مافەكانی مرۆڤ دەكات لەو ماوەیەدا “بەشێوەیەكی هەڕەمەكی و بەبێ ئاگاداركردنەوەیان لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنیان و بەبێ ئاگاداركردنەوەی خێزانەكانیان لەكاتی پێویستدا دەربارەی شوێنی دەستگیركردنیان”، ئاماژە بەوەشدەكات ئەو دۆخە كەشی تۆقاندنی دروستكردووە.

ئاشكراشیدەكات، لەنێو ئەوانەدا كەسانێك هەن كە ئازادكراون، بەڵام لانیكەم لە دوو حاڵەتدا، تۆمەت ئاراستەی ڕۆژنامەنوسان و بەرگریكارانی مافەكانی مرۆڤ كراوە و، دواتر بە كەفالەت ئازادكراون، بەڵام دواتر بە تۆمەتی دیكە دەستگیركراونەتەوە.

ڕاپۆرتەكە پاش زیاتر لە هەفتەیەك دێت بەسەر پەسەندكردنی سزای زیندانیكردنی سێ ڕۆژنامەنوس و دوو چالاكوان لەلایەن دادگای پێداچوونەوە، بە تۆمەتی “هاندانی خۆپیشاندان و سیخوڕی دژ بە حكومەت و تێكدانی سەقامگیری هەرێم” وەك ئەوەی لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە و دووپاتیشیدەكاتەوە، دەسەڵاتی هەرێم باس لەوەدەكەن كە “تۆمەتباران بەشێك لە پلانگێڕی و هەوڵی تێكدان”.

بابەتی پێشتر

عێراق.. لەو هاوڵاتییانەی لە هیندستانەوە گەڕێنراونەتەوە، 110 توشبووی كۆرۆنا هەن

بابەتی دواتر

نوێترین ئاماری قوربانیانی شەڕی فەڵەستین و ئیسرائیل

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی ڕاگرتنی هاوڵاتییانی ناوەڕاست و خواری عێراق لە بازگەكانی هەولێر ڕوونكردنەوە دەدرێت

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی بازگه‌كان ڕایدەگەیەنێت، هەموو هاوڵاتییەکی خواروو و ناوەڕاستی عێراق بەڕێزەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و کاری پێویستیان بۆ…
Total
0
Share