دوای جەژن شاندە تەكنیكییەكەی هەرێم دەچێتە بەغداد

بڕیارە دوای جەژن شاندێكی تەكنیكیی هەرێم سەردانی بەغداد بكات، لەسەر چۆنێتیی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوان هەردوولا لەبارەی پشكی هەرێم و ڕادەستكردنی نەوت و داهات گفتوگۆ بكەن.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دوای پەسەندكردنی بودجە و واژووكردنی لەلایەن سەرۆك كۆمار و بڵاوكردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقایع، باشتر وابوو هەرێمی كوردستان پابەندبوونی خۆی بە یاسای بودجە نیشانبدایە.

وتیشی، لە ئێستادا پێویست ناكات شاندی سیاسی سەردانی بەغداد بكات، چونكە ئەو قۆناغە تێپەڕی و بە سەردانی شاندێكی تەكنیكی، لەسەر چۆنێتیی پابەندبوون بە یاساكە، هەردوولا ڕێككەوتنی كۆتایی دەكەن.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاشكراشیكرد، ئەوەی پەیوەندیی بە نەوت و بەرھەمی نەوتییەوە ھەیە لەنێوان هەردوو حکومەتی ھەرێم و فیدراڵ یەکلاییدەکرێتەوە، بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە داھاتی نانەوتییەوە ھەیە، لەنێوان ھەردوو دیوانی چاودێریی دارایی ھەرێم و عێراق گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و یەکلاییدەکرێتەوە.

دەربارەی چارەنووسی پشكی چەند مانگی ڕابردووی ئەمساڵی هەرێم، جەمال كۆچەر ئاشكرایكرد، ئەگەر هەرێم ئەو پابەندییانەی لەسەریەتی ئامادەی جێبەجێكردنی بێت، ئەوا بەغدا بۆ هەر مانگێك 217 ملیار دینار دەنێرێت.

بابەتی پێشتر

فلیک لەگەڵ فیدراسیۆنی ئەڵمانیا ڕێککەوتووە و یاریزانانی بایرن سوودمەندن

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید و ڕامۆس بە بنبەست گەیشتوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share