موشەكە چینییەكە لە زەریای هیندی كەوتە خوارەوە

زۆرینەی بەشەكانی لەگەڵ چوونە ناو بەرگەهەواوە سوتاوە

چین ڕایدەگەیەنێت، پاشماوەی موشەكی (لۆنگ مارش 5 بی) ئەمڕۆ یەكشەممە لە زەریای هیندی كەوتووەتە خوارەوە و زۆرینەی پێكهاتەكانیشی لەگەڵ چوونە ناو بەرگەهەوای زەوی، لەناوچوون.

نوسینگەی ئەندازەی بۆشایی ئاسمانیی چینی بڵاویكردەوە، پاشماوەی موشەكەكە لە كاتژمێر 10:24 خولەكی بەیانی بەكاتی پەكین (05:24 بەكاتی هەرێمی كوردستان) چووەتە بەرگەهەواوە و لە ناوچەی هێڵی درێژیی 72.47 پلەی ڕۆژهەڵات و هێڵی پانیی 2.65ی باكوور كەوتووەتە خوارەوە.

شوێنی كەوتنەخوارەوەی موشەكەكە دەكەوێتە زەریای هندی لە باشووری ڕۆژئاوای هندستان و سریلانكا.

نوسینگەكە دوپاتیشیكردەوە، زۆرینەی بەشەكانی لەگەڵ چوونە ناو بەرگەهەواوە سوتاوە.

موشەكی (لۆنگ مارش 5 بی) لە 29ی نیسانی ڕابردوو لە دورگەی هاینان-ی چینییەوە هەڵدراوە و كەشتیگەلی ئاسمانیی (تیانهی)ی هەڵگرتبوو.

دەرچوونی موشەكەكە لە كۆنتڕۆڵ بۆ چەند ڕۆژێك جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ كردبوو لەبارەی شوێنی كەوتنە خوارەوەی لەسەر زەوی، پێشتر وەك پێشبینیی شوێنی كەوتنەخوارەوەی موشەكەكە” باس لە باكووری سودان و ژمارەیەك وڵاتی دیكەی عەرەبی دەكرا، بەڵام دواجار وادەرنەچوو.

ساڵی ڕابردوو هەندێك بەشی یەكەم موشەكی (لۆنگ مارش 5 بی) لە وڵاتی كۆتدیڤوار لە كیشوەری ئەفریقا كەوتەخوارەوە و زیانی بە هەندێك باڵەخانە گەیاند، بەڵام هیچ زیانێكی گیانیی لێنەكەوتەوە.

س: ڕۆیتەرز

بابەتی پێشتر

لیڤەرپوڵ 2-0 ساوزامپتن

بابەتی دواتر

عێراق گەڕێکی دیکەی دانوستان سەبارەت بە ئاو لەگەڵ تورکیا دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەریتانیا پەنابەران لەناو بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و کەشتییەکان نیشتەجێ دەکات

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاندووە، لەپێناو کەمکردنەوەی خەرجییەکانیان، پەنابەران لەناو بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکان و کەشتییەکاندا جێگیربکات. رۆبێرت جێنریک وەزیری کۆچ…
Total
0
Share