ژنێک مێردەکەی سوتاند دوای ئەوەی زانی ژنی دووەمی هێناوە

ژنێک لە شاری ناسریەی پارێزگای زیقار ئاگری لە مێردەکەی بەردا لەکاتێکدا لە ژوورەکەیدا نوستبوو، ئەمەش دوای ئەوەی زانی کە مێردەکەی هاوسەرگیریی دووەمی کردووە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئەو ژنە کاتی نوستنی مێردەکەی بە دەرفەت زانیوە و نەوتی کردووە بە ژووری نوستنەکەدا و ئاگری تێبەرداوە و دەرگەکەی لەسەر قوفڵ کردووە بۆئەوەی لەکاتی خەبەربوونەوەیدا هەوڵی دەربازبوون و هەڵهاتن لە ژوورەکە نەدات.

دوای ئەوەی دراوسێکانی ئەو ماڵە ئاگرەکەیان بینیوە و بەهانایەوەچوون و ئاگرکوژێنەوەیان ئاگادارکردووەتەوە، مێردی ژنەکە لەناو ئاگرەکە هێنراوەتە دەرەوە و ڕێژەی سوتاوییەکەی زیاترە %60.

بەپێی سەرچاوە عێراقییەکان ژنەکە دوای ئەو ڕوداوە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە و دادگاش بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە بەپێی یاسای سزادانی عێراقی مادەی ژمارە 111 بەتاوانی کوشتن یان هەوڵدان بۆ کوشتن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: دەرگای خۆپاڵاوتن سێبارە بكرێتەوە یان نا، كاندیدمان بۆ سەرۆك ‏كۆمار ناگۆڕێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێـتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق ڕوونكردنەوە دەدات،…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی سەرەکیی یەکێتی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share