عەفرین.. گروپە چەكدارەكان بەهۆی كەمی و دواكەوتنی مووچەكانیانەوە لە توركیا نیگەرانن

چەكدارانی سەر بە توركیا لە عەفرین

لە عەفرین، ژمارەیەك لە ئەندامانی گروپە چەكدارییەكانی سەر بە توركیا خۆپیشاندانیان كرد، نیگەرانن لە كەمی و دواكەوتنی مووچەكانیان، كە لەلایەن توركیاوە بۆیان دابیندەكرێت.

ئێوارەی دوێنی لە عەفرین ئەندامانی ژمارەیەك لە گروپە چەكدارییەكانی سەر بە توركیا، بەتایبەت “الجیش الحر”، خۆپیشاندانیان كرد و ناڕەزایەتییان دەربڕی، نیگەرانن لەوەی ماوەی چەند مانگێكە، ئەو مووچەیەی لەلایەن توركیاوە بۆیان دابیندەكرێت، دوادەكەوێت، ئەمە جگە لەوەی بڕەكەی زۆر كەمە و تەنها 400 لیرەی سوری وەردەگرن، كە دەگاتە 50 دۆلاری ئەمریكی.

لە پارچە ڤیدیۆیەكی بڵاوكراوەدا، یەكێك لە چەكدارە سورییەكانی سەر بە توركیا ڕەخنەی ئەوە دەگرێت، كە چەند مانگێكە مووچەكانیان دوادەكەوێت و بە دوو سێ مانگ جارێك مووچەیان پێدەدرێت، بۆیە دۆخیان قورسە و تەنانەت توانای دەستخستنی “نان”یان نییە.

پێشتریش دواكەوتنی مووچەی بەشێك لە ئەندامانی گروپە چەكدارە سورییەكانی سەر بە توركیا، ناچاریكردبوون ڕازیبن بەوەی بەرامبەر بە پارەی زیاتر، بچنە وڵاتانی دیكەی وەك لیبیا و ئازەرباییجان و بەشداریی شەڕ و ململانێكانی ئەو وڵاتانە بكەن، لە خزمەت بەرژەوەندییەكانی توركیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک جیاوازی “سەر سوڕهێنەر”ی بۆ ماوەیی دانیشتوانی ئێران نیشان دەدات

تیمێکی توێژەرانی نێودەوڵەتی کە توێژەرانی زانکۆی کۆڵنی ئەڵمانیشیان تێدا بووە لە لێکۆڵینەوەیەکدا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە جیاوازی بۆ…
Total
0
Share