خانەقین.. بۆمبێك بە هێزێكی سەربازیدا تەقییەوە

ڕوداوێكی تەقینەوە لەسەر ڕێگایەكی گشتی فۆتۆ: ئەرشیف

لە گوندێكی سەر بە قەزای خانەقین بۆمبێك بە هێزێكی سەربازیی عێراقدا تەقییەوە و فەرماندەیەكی پێشمەرگە دەڵێت، سەربازێك بە سەختی برینداربووە.

لە گوندی ئەحمەد هیلال سەر بە قەزای خانەقین، بۆمبێك بە هێزەكانی لیوای 19ی مغاویری عێراقدا تەقییەوە.

عمید دلێر شوكر، فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری گەرمەسێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، بەهۆی تەقینەوەكەوە، كە گوماندەكرێت لەلایەن پاشماوەی چەكدارانی داعشەوە دانرابێت، سەربازێك بە سەختی برینداربووە و بەمەبەستی چارەسەركردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی خانەقین کراوە.

باسی لەوەشكرد، دوابەدوای تەقینەوەكە دەنگی تەقە بیستراوە.

سێ شەوی یەك لەدوای یەكە، چەكدارانی داعش هێرش دەكەنەسەر گوندەكانی دەوروبەری خانەقین و چالاكی دەكەن و بەهۆیانەوە موختاری گوندێك كوژرا و سێ كەسی تریش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. دوو بازرگان و ژمارەیەك بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر دەستگیرکران

ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاندووە، لەماوەی 20 ڕۆژی ڕابردوودا، دوو بازرگان و ژمارەیەك بەکارهێنەری مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە. لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵخۆشین بەوەی زیاتر پەرە بەو پەیوەندییانە بدەین کە سەرۆک مام جەلال بناغەکەی داناوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی لەگەڵ زاهیر رەعد، جێگری سەرۆکی…
Total
0
Share