ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بودجەی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسەكانی پرۆژەی بودجەی ئەمساڵ و هەروەها مەترسییەكانی وشكەساڵی تاوتوێدەكات.

لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران لەسەر چەند پرسێک کۆدەبێتەوە، “یەکێک لەوانە، خستنەڕووی پرێزنتەیشنێک دەبێت سەبارەت بە دوا ژمارەکانی پرۆژەی بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2021”.

تەوەرێکی دیکە تایبەتە بە خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبونەوەی لیژنەی تایبەت بە ڕوبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی لە هەرێم.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەت تەوەرەكانی دیكەشی ئاشكراكراووە، كە ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆیان لەبارەوە دەكات، لەوانە :

ـ خستنەڕووی چەند یاسایەک، کە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان ئاراستەی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە بۆ دەنگدانی کۆتایی، كە پێشتر ئەم پڕۆژەیاسایانە خراونەتە بەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران:

1 – خستنەڕووی پڕۆژەیاسای (دادگای تاوانکاریی تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق) و هاوپێچەکەی (ڕێساکانی ڕێکار و کۆکردنەوەی بەڵگەکان).

2 – خستنەڕووی پڕۆژەیاسای (بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازیی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو.

3 – خستنەڕووی ڕەشنووسی هەموارکردنی یاساکانی (یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، یاسای بازرگانی) تایبەت بە بابەتی (ناوی بازرگانی و تۆماری بازرگانی).

بابەتی پێشتر

کۆدی ناگلسمان لە بایرن میونشن پلانێکی نوێیە

بابەتی دواتر

"تا دوای جەژنی ڕەمەزان خوێندنی ئۆنلاین و ئەلیكترۆنی بەردەوام دەبێت"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: ئەركی حكومەتە تەواوی خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە هاوڵاتییان بكات

لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ئەركی حكومەتە تەواوی خزمەتگوزارییەكان پێشكەش بە هاوڵاتییان بكات. ئەمڕۆ شەممە، شێخ…
Total
0
Share