بەهۆی هێرشه‌كانی تورکیا کارەبای 76 گوندی ناحییەی کانی ماسی پچڕا

ئەمڕۆ دووشەممە 26 نیسان، بەهۆی هێرشه‌كانی تورکیا بۆ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێم، کارەبای 76 گوند لە ناحییەی کانی ماسی له‌ قەزای ئامێدی پچڕا.

سەربەست ئاکرەیی، بەڕێوه‌بەری ناحییەی کانی ماسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەمڕۆ کاتژمێر 4ی ئێوارە، کارەبای 76 گوند لە سنووری ناحییه‌كه‌مان بە تەواوی پچڕا”.

تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌، کارەبای ئەو گوندانە نییه و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌.

بەڕێوه‌بەری ناحییەی کانی ماسی وتیشی، “پچرانی کارەبای ئەم گوندانە لەکاتێکدایه‌، کە شه‌ڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و پەکەکە له‌م سنووره‌ بەردەوامه‌، فڕۆکە و تۆپخانەکانی تورکیا ناوچەکە بوردوومان دەكه‌ن”.
سه‌باره‌ت به‌ چارەسەرکردنی کێشەی پچڕانی کارەبای ئەو گوندانە، سەربەست ئاکرەیی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “لەبەر ئەوەی شوێنی پچڕانی کارەباکە شوێنێکی قەدەغەکراوە، بۆیه‌ ناتوانین ئەم شەو کێشەکە چارەسەر بکەین، بەڵام سبه‌ی بەیانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەین”.

بابەتی پێشتر

مافی مرۆڤی عێراق: 130 كه‌س له‌ ڕوداوی ئاگره‌كه‌ی به‌غداد گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

بابەتی دواتر

تۆرینۆ 0-2 ناپۆلی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share