حكومەتی عێراق تانە لە هەندێك لە بڕگەكانی یاسای بودجە دەدات

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەندێك لە مادەكانی یاسای بودجە لە بەرژەوەندی ڕێوشوێنەكانی حكومەت نییە، حكومەتیش مستەفا كازمی بۆ تانەدان لە یاساكە دەستكراوە دەكات.

حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا وتی، ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی ئەو گۆڕانكارییانەی كرد كە لە پەرلەمان بەسەر پرۆژەیاسای بودجەدا هێنراوە بەر لە دەنگدان لەسەری.

وتیشی، “هەندێك لە مادەكانی یاساكە بە ئاراستەیەك گۆڕدراون كە لە بەرژەوەندی ڕێوشوێنەكانی حكومەتدا نییە” ئەوەشی وت، داوا لە سەرۆكایەتی كۆمار دەكەن چاوخشاندنەوە و ڕاستكردنەوە بە بودجەدا بكات.

نازم ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی دەستكراوە كردووە لە پێشكەشكردنی تانە بە دادگای فیدڕاڵی لەسەر هەندێك لە مادەكانی یاسای بودجە.

لەهەمان كاتدا سەرۆكوەزیران داوایكردووە مادەكانی یاساكە جێبەجێبكرێت، وەك ئەوەی وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران باسیكرد.

خالد نەجم، وەزیری پلاندانان بەشداری كۆنگرە ڕۆژنامەنوسیەكەی كرد و ڕونیكردەوە، تانە لە مادەی پابەندكردنی وەزارەتەكان بە گواستنەوەی بەشێك لە پێكهاتەكانیان و لكاندنیان بە ئەنجومەنی ڕاژەی فیدڕاڵی دەدەن، هەروەك تانە لە مادەی پەیوەندیدار بە پڕۆژەی پەرەپێدانی هەرێمەكان دەدەن.

لە 31ی ئازاری ڕابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای بودجەی پەسەندكرد و دواتریش لەلایەن سەرۆككۆمارەوە پەسەندكرا و سەرەتای ئەم هەفتەیەش لە ڕۆژنامەی فەرمی بڵاوكرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بانكی ناوەندی: ئەمریكا لە پارێزراویی پارە و یەدەگی دەرەكیی عێراق دڵنیایكردینەوە

بانکی ناوەندیی عێراقی ئاشکرایکرد، پارە و یەدەگی عێراق بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پارێزراوە و ناتوانرێت دەستیبەسەردابگیرێت.…
Total
0
Share