دوای کەوتنەخوارەوەی دوو گولـلە کاتیۆشا لە قەزای کفری، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دڵنیایی دەدات لە ئارامی ڕەوشی قەزاکە و دەڵێت، کاتیۆشاکان تەنها 500 مەتر لە بارەگایەکی پێشمەرگەوە دوور بوون.
لەسەر ڕوداوەکەوە دلێر مەحمود، فەرماندی لیوای 17 ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند ” کاتژمێر 7ی ئێوارە، دوو موشەکی کاتیۆشا، ئاراستەی شاری کفری کرا و بەسەر هەردوو بارەگای فەوجی2ی لیوای 17 و بارەگای ئیسنادی لیواکەیان تێپەڕیو ەو لەدووری 500 مەتر لەدووری بارەگاکانی پێشمەرگە کەوتۆتەوە و هیچ زەرەرێکی گیانی و ماددی نەبووە”..
فەرماندەی لیوای17 ی پیادە، ئاماژەشی بەوەکردووە، “هێزی پێشمەرگە هەمیشە لەخەمی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکەیە و ئەو کردەوە ترسنۆکانەیەی تیرۆریستان نایانترسێنێت و دوای هێرشهكه هێزهکانی پێشمەرگه و هێزە ئهمنییهكان گهیشتوونهته شوێنهكه و لێكۆڵینهوه لەوبارەیەوە دهستی پێكردووه”.
ئێوارەی ئەمڕۆ دوو موشەکی کاتیۆشا لە قەزای کفری کەوتنەخوارەوە و یەکێک لە موشەکەکان لەناو بازاڕی کفری کەوتەخوارەوە، بەهۆیەوە هاوڵاتییەکی بە تەمەن بە سوکی برینداربوو.