وێنە.. کرێکارێکی شارەوانی تراکتۆر بەسەریدا دەڕوات و گیان لە دەستدەدات

بەیانی ئەمڕۆ 15ی نیسان، لە کاتی کارکردندا کرێکارێکی شارەوانی لە قەزای بەردەڕەش تراکتۆرێک بەسەریدا دەڕوات و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، “کرێکارەکە دوای ئەوەی تراکتۆرەکە بەسەریدا ڕۆشتووە زیندوو بووە و دوای گەیانی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستداوە”.

کرێکارەکە ناوی (محەمەد یاسین) ە و تەمەنی 35 ساڵ بووە، هاوکات خێزاندار بووە و باوکی منداڵێک بووە، ماوەی زیاتر لە 5 ساڵە کارمەندی شارەوانییە.

هەر ئەمڕۆ کرێکارێکی دیکە لە سلێمانی لەسەر کارەکەی بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە کارگەکەیدا گیانی لە دەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share