مەسرور بارزانی و ئەحمەد ئەبوغێت كۆبوونەوە

مەسرور بارزانی و ئەحمەد ئەبوغێت

سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ ئەمینداری کۆمکاری عەرەبی كۆبووەوە و تیایدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و وڵاتانی عەرەبی تاوتوێكرا.

ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی نیسان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد ئەبوغێت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کرد و لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عەرەبی تاوتوێکرا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، ستایشی ڕۆڵ و پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستانی کرد کە پێشکەوتنێکی ئابوری دیاری بەدەستهێناوە و ئاماژەی بەوەدا، سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان پەیامێکە بۆ وڵاتانی عەرەبی کە پێویستە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵدا پەرەپێبدەن، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێناندا.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی ئەمینداری کۆمکاری عەرەبی کرد و هیوایخواست، کۆمکاری عەرەبی ڕۆڵی گرنگیی خۆی بگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی عێراق.

جەختیشی لەوەشکردەوە، هەرێمی کوردستان خوازیارە باشترین پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەرێتی خۆسەری ڕۆژئاوا لە هەرێم: سێ ئەندامە دەستگیركراوەكەمان لای پارتین

پارتی دیموكراتی كوردستان لەڕێگەی سەرۆكایەتیی هەرێمەوە بە نوێنەرایەتیی خۆسەری ڕۆژئاوای وتووە، سێ كەسە دەستگیركراوەكە لای پارتین، نوێنەرایەتییەكە لە…
Total
0
Share