بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگەی تورانی سەربەناحییەی ڕزگاری دوو ژن گیانیان لە دەستداوە و یەکێکیان بە ڕەگەز عەرەبە.
هاتوچۆی گەرمیان لەسەر ڕوداوەکە ڕایگەیاندووە، ” بەیانی ئەمڕۆ5ی نیسان، لەسەر ڕێگای توران سەربەناحییەی ڕزگاری ڕوداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی توێتا + نیسان ڕویدا لەئەنجامدا دوو ژن کە هەریەکەیان سەرنشینی ئۆتۆمبێلێک بوون بەناوەکانی (نعیمە ئەحمەد ڕەزا) لەدایکبووی 1955 دانیشتووی گوندی بنە بەراز و( گەمرە حسین جراد ) کە لەنەتەوەی عەرەبە و دانیشتووی مەندەلیە گیانیان لەدەستدا و شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە و دوو سەرنشینی دیکە برینداربوون”.
هاوکات پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکردووە، دوای چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە سەرجەم بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون.