ڤیدیۆ.. بردنی مریشکی کێڵگەیەک لە ئێران کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە

ماوەی چەند هەفتەیەکە نرخی مریشک لە ئێران گرانبووە و حکومەتیش هەر جۆرێک بێت دەیەوێت وانیشانی بدات کە قەیران نییە و نرخی مریشک لەوە زیاتر بەرزنابێتەوە.

لەم هەلومەرجەدا ڤیدیۆیەک لە پارێزگای سیستان و بلوجستان بڵاوبووەتەوە کە نیشانی دەدات خەڵكی “مریشکەکانی کێڵگەیەکی پەلەوەری تاڵان دەکەن”.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە سەرچاوەیەکی پۆلیس لەو پارێزگاوە ڕایگەیاندووە، “لە ڕاستیدا ڤیدیۆکە دەرخەری دزیکردن نییە، بەڵکو ئەوانە مریشکیان لەو شوێنە کڕیووە و دەیبەنەوە”.

قسەکانی ئەو کاربەدەستەی پۆلیس باوەڕپێکەر نەبووە بۆ شاردنەوەی قەیرانی نرخی مریشک و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێن، “خەڵکی ئەو ناوچەیە هەژارن و ئەگەر مریشک بکڕن ڕەنگە یەک دانە بکڕن بەو نرخەی ئێستا هەیە، نەک وەک ڤیدیۆکە دەریدەخات خەڵک هەیە چوار مریشکی بە دەستەوەیە”.

بەرزبوونەوەی نرخی مریشک کارێکی کردووە کە حکومەت خۆی لە ڕێگەی ناوەندەکانی دابەشکردنی مریشکەوە هەوڵدەدات مریشکی زیاتر بخاتەڕوو تا نرخی مریشک دابەزێت، بەڵام هێشتا ئەو هەوڵە کاریگەری نەبووە و نرخی کیلۆیەک مریشک هەندێکجار تا 30 هەزار تمەن ڕۆشتووە.

بابەتی پێشتر

كەسێكی دیكە كرابووە ئامانج.. بەرپرسێكی هەواڵگری عێراق لە هەوڵێكی كوشتن ڕزگاری بوو

بابەتی دواتر

عێراق و لوبنان نەوت بەرامبەر هاوكاریی تەندروستی ئاڵوگۆڕدەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share