“هێزە ئەمریكییەكان دەیان تیرۆریستی داعشیان لە هۆلەوە گواستووەتەوە بۆ حەسەكە”

سانای سوری ئاشكرایكردووە، هێزە ئەمریكییەكان “40 تیرۆریستی داعشیان” لە كامپی هۆلەوە بۆ حەسەكە گواستووەتەوە.

ئاژانسی سانای سوری لە هەواڵێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئازار، بڵاویكردووەتەوە، “هێزە ئەمریكییەكان 40 تیرۆریستی داعشیان لە زیندانییەكانی كامپی هۆلەوە گواستووەتەوە بۆ حەسەكە لە باكووری سوریا”.

ئاماژە بەوەشكراوە، “ئەو 40 تیرۆریستە بە هێلیكۆپتەری سەربازیی ئەمریكی و بە چاودێری سێ هێلیكۆپتەری شەڕكەر لە ئێوارەی دوێنێدا گواستراونەتەوە”.

ئەوەش ئاشكراكراوە، بەشێك لەو داعشانە بە ڕەگەز عێراقین و هەندێكیان لەنێو ڕێكخراوەكە بەرپرسیاریەتییان هەبووە.

ئەوە لەكاتێكدایە، هەسەدە بە هاوكاریی هاوپەیمانان و هێزە ئەمریكییەكان هەڵمەتێكی بۆ پاككردنەوەی كامپەكە لە شانە نوستووەكانی داعش دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشكێكى به‌ناوبانگى ئه‌فغانی دوای ڕفاندنى به‌كوژراوى دۆزرایه‌وه‌

پزیشكێكى به‌ناوبانگ لە ئه‌فغانستان دواى ڕفاندى ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرایه‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێشتر خانه‌واده‌كه‌ى زیاتر له‌ 100 هه‌زار دۆلاریان وه‌كو سه‌رانه‌…
Total
0
Share